بۆیەکەمینجار هەنگی گۆشتخۆر دۆزرایەوە

هەمەرەنگ 26/11/2021

Alternate Text

بۆیەکەمینجار لە وڵاتی کۆستەریکا جۆرێک لە هەنگ دۆزرایەوە کە توانای خواردنی گۆشتی هەیە.
زۆرجار باسلە هەنگەکان دەکرێت وەک مێروویەکی بێ زیان، بەڵام ئەمجۆرە هەنگە کە لە کۆستەریکا دۆزراوەنەتەوە بەتەواوی جیاوازن لەگەڵ ئەو هەنگانەی لە پێشوودا بینوتن.

ئەم جۆرە هەنگە ددانی هەیە

ماڵپەری بی بی سی باسلەودەکات:" ئەم جۆرە هەنگە ددانی هەیە و هاوکاری دەکات لە خواردی گۆشتدا و بەوهۆیەشەوە بە مێروویەکی گۆشتخۆر دادەنرێت".

جۆرە بەکتریایەک لە گەدەیاندا هەیە کە هاوکارییان دەکات

ئەوەشیخستەڕوو:" جگە لە ددانەکانیان ئەم هەنگانە جۆرە بەکتریایەک لە گەدەیاندا هەیە کە هاوکارییان دەکات لە هەرسکردنی ئەو ماددەخۆراکیانەش کە گیایی نین".

گۆڕانکارییەکانی سروشت وایکردووە جگە لە ماددەخۆراکییە گیاییەکان سوود لە گۆشتیش وەربگرن

تیمێکی پسپۆڕان لە زانکۆی کالیفۆڕنیا باوەڕیان وایە کە ئەم جۆرە هەنگە هەر هەنگی ئاسایین، بەڵام بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی سروشت وایکردووە جگە لە ماددەخۆراکییە گیاییەکان سوود لە گۆشتیش وەربگرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا