پزیشکێکی پسپۆڕ ئاماژەی بەوەکرد، خواردنی پیاز زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت
بە کێشەی هەوکردنی گەدە و دوانزە گرێیان هەیە.
د. تیخۆمیرۆفا، پزیشک و پسپۆڕی خۆراکی رووسی ئاشکرایکردووە:" سەرباری
ئەوەی پیاز چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت کە کێشەی
هەوکردنی گەدە و دوانزە گرێیان هەیە، بۆیە دەبێت ئەو کەسانە لێی دوور بکەونەوە
".
کاریگەری لەسەر لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆسەکان هەیە
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" خواردنی پیاز چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ ئەو
کەسانەی کێشەی تەندروستییان لە گەدەدا نییە، بە تایبەت کاریگەری باشی لەسەر
لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆسەکان هەیە و بڕێکی باشی کبریتی تێدایە، کە کار دەکات
بۆ نەهێشتنی ماددە ژەهراوییەکان ".
روونیشی کردووەتەوە:" لەگەڵ ئەو سوودانەش بڕێکی زۆری ڤیتامین C و هەروەها بەشێک لە ڤیتامینەکانی دیکەشی تێدایە، کە یارمەتی هەرسکردنی خواردنی نێو
گەدە دەدەن ".