ئەدێل، خانمە گۆرانیبێژی بەڕیتانی بە ئەلبومە نوێیەکەی بە ناوی "٣٠" توانی ریکۆردێکی وڵاتەکەی بشکێنێت.
ئەدێل، خانمە گۆرانیبێژی
دیاری بەڕیتانی، توانی بە ئەلبومە نوێیەکەی بگەرێتەوە و ریکۆردێکی وڵاتەکەی لەرووی ژمارەی فرۆشتنەوە بشکێنێت بە شێوەیەک کە ئەم ئەلبومەی
پڕفرۆشترینە کە لەماوەی یەک هەفتەدا توانی ٢٦١ هەزار کۆپی لێ بفرۆشرێت.
ئەلبومە نوێیەکەی ئەدێل دەبێتە چوارەم ئەلبومی کە پلە یەکی سەر ئاستی بەڕیتانیای وەرگرتبێت، ئەویش بە وتەی کۆمپانیای چارت.
هەروەها، کۆمپانیاکە وتیشی، نوێترین ئەلبومی ئەدێل بە ١٢ گۆرانییەوە تەنها لە یەک هەفتەی پەخشکردنیدا زیاتر لە ٥٥ ملیۆن جار گوێی لێگیراوە.