وا بڕیارە ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی ڤیاڕیاڵ ببێتەوە لە دەرەوەری یاریگای خۆی بە سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز راهێنەرە نوێکەی
یانەکە.ئەویش داوایان لێدەکات چاونەترس بن و زۆرترین هێرش بەرن.
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" پێم وایە ئێمە
لەسەر رێڕەوی راستی خۆمانین بەڵام ئەوەی پێویستمانە بردنەوەیە لە رۆژی شەممەدا.
وتیشی:" بڕواناکەم ئێمە لە گۆڵ کردن
کێشەمان هەبێت ،بەڵکو وا هەست دەکەم کێشەی ئێمە لە هێرشکردندایە بۆ یانەی بەرامبەر".
چاڤی راشیگەیاند:" ئێمە لەکاتێکی سەختداین و ناتوانین بەرگەی شکستی دیکە بگرین، پێویستە هەموو یاریەکان ببەینەوە، یانەی ڤیاڕیاڵ پێشبڕکێکاری گەورەمان دەبێت بۆ رووبەڕبوونەوەکە و ئامادەکاری باشتر دەکەین".
ئەمە دوای ئەوە دێت کە یانەی بەرشەلۆنە بە ٢٠ خاڵ لە ریزبەندی حەوتەم دێت و بە ١٠ خاڵ لە دوای ریاڵ
مەدریدی پێشەنگی خولەکەوە دێت.
چاڤی ڕاشیگەیاند،"ئێمە لەکاتێکی
سەختداین و بەرگەی شکستی تر ناتوانین بگرین ،پێویستە هەموو یارێکان ببەینەوە، یانەی ڤیاڕیاڵ پێشبڕکێکاری گەورەمان دەبێت بۆ یارێکەی ئەو ئامادەکاری باشتر
دەکەین".