ژەمەخۆراکیەکانی رۆژانە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر
بەرگری جەستە ، پزیشک و پسپۆڕەکان لەم بوارەدا خەڵک ئاگادار دەکەنەوە کە زۆر بە
وریاییەوە خۆراکەکانیان دوای وەرگرتنی ڤاکسین هەڵبژێرن، ئەویش لە پێناو پاراستنی
بەرگری جەستەیان لە تووشبوون بە هەر نەخۆشییەکی لاوەکی.
لەوبارەیەوە ماڵپەری (very well health) چەند خۆراکێکی
پێشنیارکردووە کە هاوکاری بەرز مانەوە بەرگری جەستە دەکەن لەدوای وەرگرتنی ڤاکسین،
ئەو خۆراکانەش بریتین لەمانە:
1-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکان کار لەسەر شێدار مانەوە
جەستە دەکەن ، ئەویش بەهۆی هەبوونی پێکهاتەکانی (ڤیتامین و مەگنسیۆم وکالسیۆم) تیایاندا، لەناو سەوەزەواتەکانیشدا (سپیناخ و برۆکلی) پێویستە گرنگی زیاتریان پێبدرێت.
٢-زەنجەفیل
زەنجەفیل یەکێکە لەخۆراکە بەسوودەکان بۆ
بەرز راگرتنی بەرگری لەش و دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و یارمەتی ئارامبوونەوەی ماسولکەکان
دەدات، هەروەها دژە هەوکردنی تێدایە و یارمەتی مێشک دەدات بۆ
ئارام بوونەوە .
٣-چەرەزات
یەکێکی دیکە لە خواردنە بە سوودەکان چەرەزاتە کە
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و یارمەتی لەش دەدات بۆ بەرز راگرتنی بەرگری لەش و یارمەتی
لەش دەدات بۆ خەوێکی ئارامتر.
٤- ئاوی گوێزی هیندی
زۆربەی ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن لەشیان تووشی وشکبوونەوە دەبێت، ئاوی گوێزی هیندی بەرگری لەوە دەکات ناهێڵێت لەش وشک
ببێتەوە، هەروەها یارمەتی چالاکبوونی سووڕی خوێن دەدات.
٥-سیر
سیر یارمەتی لەش دەدات بۆ بەهێزکردنی جەستەی
کەسەکە چونکە ئەو ماددانەی تێدایە کە دژە هەوکردنن .