تا ئێستا زانیوتە ئاو خواردنەوە ئەم سوودانەت پێدەگەیەنێت؟

تەندروستی 27/11/2021

Alternate Text

ئاو، خواردنەوەی سەرەکی رۆژانەی مرۆڤە و بەگوێرەی توێژینەوەکان خواردنەوەی ئاو بە رێژەی پێویست لە رۆژێکدا سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر زیاتر لە رادەی پێویست ئاو بخورێتەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
زیاتر لە ٪٦٠ی لەشی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە، بۆیە شارەزایان پێشنیار دەکەن مرۆڤ رۆژانە هەشت پەرداخ ئاو بخواتەوە لە پێناو تەندروستییەکی باشتر، بەگوێرەی وتەی زانایان سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بریتین لەمانە:
١- کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر کارکردنی مێشک
٢- ئاوخواردنەوەی زۆر رێگری دەکات لە قەبزی
٣- رێگری دەکات لە ژەهراویبوونی جەستە 
٤- خواردنەوەی ئاو کاتێک گەدە بەتاڵە وادەکات بەدووربیت لە ئازاری گەدە
٥- مەترسییەکانی تووشبوونی دڵ بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان کەمدەکاتەوە
٦- یارمەتی بەهێزمانەوەی بەرگری لەش دەدات
٧- یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات
٨- بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ژانەسەر
٩- هاوکاری پڕۆسەی هەرسکردن دەدکات

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا