راوێژکارێکی کازمی: لە ئاشکراکردنی هەوڵە تیرۆریەکەی سەرۆک وەزیران نزیکین

عێراق 28/11/2021

Alternate Text

بەڵگەی نوێ لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت و راوێژکارێکی کازمیش دەڵێت بەڵگەکان بواری گومان نا‌هێڵنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم ،موشرق عباس، راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" نزیک بووینەتەوە لە ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق".

دەزگا ئەمنییەکان بەڵگەی تەواویان لایە

ئەوەشی ئاشکرا کردووە:" دەزگا ئەمنییەکان بەڵگەی تەواویان لایە سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەدا و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی راستییەکان بە وێنە و ڤیدیۆی نوێ سەبارەت بە ئامانجکردنی ماڵەکەی کازمی بڵاودەکەنەوە".
ئەم لێدوانەی راویژکارەکەی مستەفا کازمی دوای ئەوەدێت موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر داوای ئاشکراکردنی راستییەکان و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا