بەرزبونەوەی رێژەی کۆلسترۆڵ لە خویندا زیانی زۆرە و ئەگەر هەیە ببێتە هۆکاری کێشەی گەورە لە لەشدا،وەک بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کێشە لە ئەندامی هەرسکردن و لاوازکردنی بەرگری لەش و چەندین کێشەی دیکە.
لەرێگەی ئەم چوار خۆراکەوە خۆت لە بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلسترۆڵ لە خویندا بپارێزە:
١-شۆڤان: شۆڤان دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان، کە یارمەتی لەشدەدات بۆ ئارامبوونەوەیەکی تەواو، بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ نانی بەیانیدا بخورێت و کۆنتڕۆڵی برسیبونی گەدە بکات بۆ تەواوی رۆژەکە، هەروەها یارمەتی لەش دەدات بۆ خواردنی تر شیکردنەوەیان بە شێوازەکی تەندروست کە زیانی بۆ لەش نەبێت.
٢- چەوری ماسی: چەوری ماسی یەکێکە لەو خواردنە بە سوودانەی دەوڵەمەندە بە ماددەی ئۆمیگا سێ، کە یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری لەشی مرۆڤ دەدات، ئەو چەورییە کەمدەکاتەوە کە لە ناو خوێندایە و دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن و لێدانی دڵ بە خێرایی، بە تایبەتی ماسی سەلەمون و تونا.
٣-ئەڤۆکادۆ: ئەڤۆکادۆ یەکێکی ترە لەو خواردنە بە سودانەی کە یارمەتی لەش دەدات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری (موفا) کە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات و بۆ ئەو کەسانەش بە سوودە کە كێشیان زیادە و یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆل ئەدات لە خوێنیاندا .
٤-سێو: سێو یەکێکە لە خواردنە بە سوودەکان کە دەوڵەمەندە بە ماددەی (بکتین) کە پێکهاتووە لە کۆمەڵیک ریشاڵی بەسوود کە یارمەتی کەمکردنەوەی رێژەی کۆلسترۆڵی خراپ ئەدات لە خوێندا، هەروەها بەسوودە بۆ ریخۆڵە، چونکە پێکهاتەکەی ریشاڵیە یارمەتی هەرسکردنی خواردنیش دەدات.