بڕیارە ئەمشەو لە ئاهەنگێکدا لە شاری پاریس
براوەی خەڵاتی باڵۆندۆری ٢٠٢١ دیاریبکرێت.
بریارە ئەمشەو لە شاری پاریس و لە ئاهەنگێکدا
براوەی باڵۆندۆری ٢٠٢١ لە نێوان ٣٠ پاڵێوراوی کۆتاییدا دیاریبکرێت.
لەلایەن گۆڤاری فرانسفوتبۆڵەوە دەبەخشرێت بە باشترین یاریزانی ساڵەکە
خەڵاتی باڵۆندۆر کە بریتییە لە تۆپێکی زێڕین،
ساڵانە لەلایەن گۆڤاری فڕانسفوتبۆڵەوە دەبەخشرێت بە باشترین یاریزانی ساڵەکە.
لەسەر پێوەری دەنگەکانی ئەوان براوەی خەڵاتەکە دیاریدەکرێت
ساڵانە راهێنەر و کاپتنی یانەکان، هەروەها
رۆژنامەنووسەکانی تۆپی پێ دەنگ لەسەر براوەی باڵۆندۆر دەدەن و لەسەر پێوەری
دەنگەکانی ئەوان براوەی خەڵاتەکە دیاریدەکرێت.
بەگوێرەی وتەی شارەزایان هەریەکە لە کەریم
بنزیمە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، لیۆنێل مێسی و جۆرجینهۆ پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بردنەوەی
خەڵاتەکە.