رۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە خولی
تۆپی پێی ئینگلیزیدا، بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێلی ناوبژیوانی یارییەکە لە شوێنێکی
خراپدا، بۆ ماوەی ١٠ خولەک یارییەکە
راگیرا.
رۆژنامەی "THE SUN"ی
بەریتانی بڵاویکردەوە:" دوای ئەوەی لە گەیمی یەکەمی یارییەکی تۆپی پێی نێوان
هەردوو یانەی کرزۆن ئاشتۆن و چێستەری ئینگلیزی لەرێگەی بڵندگۆی یاریگاکەوە
ئامادەبووان ئاگادارکرانەوە لەوەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنێکی خراپدا
راگیراوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە، دەرکەوت ناوبزیوانی یارییەکە خاوەنی ئەو
ئۆتۆمبێلەیە ".
ناوبژیوانەکە ناچار بوو بەوەی یارییەکە رابگرێت
ئەوەشی خستەڕوو:" ناوبژیوانەکە ناچار بوو بەوەی یارییەکە رابگرێت و
بچێتە لای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ئەوەی لە شوێنێکی باشتر رایبگرێت، بەهۆیەوە بۆ ماوەی ١٠
خولەک یارییەکە راگیرا و دواتر یارییەکە بە دوو گوڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە
بەرژەوەندی یانەی کرزۆن کۆتاییهات ".