پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژەیان بەوەکرد، خواردنی شەکر بە رێژەیەکی زۆر بە
شێوەیەکی بەردەوام نیشانەکانی پیربوون زووتر دەردەخات و دەبێتە هۆی توشبوون بە چەند
نەخۆشییەکی درێژخایەن.
ماڵپەڕی "العربية" بڵاویکردووەتەوە:" خواردنی شەکر و
ئەو خۆراکانەی کاربۆهەیدراتیان تێدایە بە شێوەیەکی زیاد لە پێویست، دەبێتە هۆی
زووتر دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری، هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر رژاندنی کۆلاجین
و ئیلاستین دەبێت، کە دوو جۆری پرۆتینن و پێست بەشێوەیەکی جوانتر دەردەخەن ".
ئەوەش
خراوەتەڕوو:" زۆرخواردنی شەکر هۆکارێکن بۆ توشبوون بە نەخۆشییە
درێژخایەنەکان، لەوانەش نەخۆشی دڵ و دەمار، شەکرە و قەڵەوی".