پسپۆڕێکی تیشک و سۆنار لە سلێمانی ئاشکرایکرد، لە حاڵەتێکی دەگمەندا
ژنێک بە مندالێک دووگیان بووە، کە یەک چاوی هەیە.
ئەمڕۆ
دووشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەم، د. باقی فەقێ رەحیم، پسپۆڕی تیشک و سۆنار ئاماژەی
بەوەکردووە:" لە سلێمانی حاڵەتێكی دەگمەن تۆمارکرا، كه یەك لە ١٠٠
ھەزار دووگیانبوون روودەدات و كۆرپەلەیەک كە مێشكی ناتەواو بوو، كاسەی
سەری كون بوو، یەك چاوی ھەبوو ، هەروەها لوتیشی نەبوو ".
ئەوەشی
خستەڕوو:" تەمەنی كۆرپەلەکە ١٤ ھەفتەیە، واتە تەمەنی سێ مانگە، بۆیە
سۆناری سێ مانگی گرنگە و لەم حاڵەتانەدا لەباربردنی منداڵەکە باشترە، چونکە توانای
ژیانی نابێت ".