ئاگر لە بازاڕی شۆرجەی شاری بەغدا کەوتەوە و بەهۆی مەترسی ئاگرەکەوە کارمەندانی بانکی
رافدەین بانکەکەیان بەجێهشت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم ، میدیاکانی عێراق
رایانگەیاند:" ئاگر لە بازاڕی گەورەی شۆرجەی شاری بەغدای پایتەخت کەوتەوە و هێشتا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە ".
ئاگرەکە مەترسی لەسەر بانکی رافدەین دروستکردووە
باسیان لەوەشکردوە:" ئاگرەکە مەترسی لەسەر بانکی رافدەین دروستکردووە
و کارمەندانی بانکەکە بەهۆی مەترسی
ئاگرەکەوە شوێنەکەیان بەجێهشتوە ".
تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن
ئاماژەیان بەوەشکردووە:" لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی
کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە دەستپێکردووە".