ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی جیابوونەوە هونەرمەندی میسڕی شیرین
عەبدولوەهاب لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە.
ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی جیابوونەوە هونەرمەندی میسڕی شیرین
عەبدولوەهاب لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و ناوبراویش
هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
بەهۆی دەمەقاڵێیەکی زۆرەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی بڕیاری جیابوونەوەیان داوە
هەندێک لە میدیا عەرەبییەکان باسلەوەدەکەن:" شیرین عەبدولوەهاب
بەهۆی دەمەقاڵێیەکی زۆرەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی بڕیاری جیابوونەوەیان داوە".
شیرین عەبدولوەهاب یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی وڵاتانی عەرەبی بە
گشتی و میسڕ بە تایبەتی.
شیرین لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٠ لەدایکبووە و یەکەم گۆرانی خۆی لە
ساڵی ٢٠٠٢ بە ناوی ( آه یا لیل) بڵاوکردەوە.
شیرین لە ساڵی ٢٠٠٧ ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ محمەد مستەفا پیکهێناوە و
بووەتە خاوەنی دوو کچ بە ناوەکانی مریەم و حەننا، لە ساڵی ٢٠١٢ لە هاوسەرەکەی
جیابووەوە و لە ٧ی نیسانی ٢٠١٨ جارێکی دیکە لەگەڵ هونەرمەندی عەرەب حسام حەبیب
چووە ژیانی هاوسەرگیرییەوە و لە ئێستاشدا ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی جیابوونەوەی ئەو
دوو هونەرمەندە لە ئارادایە.