وتەبێژی یەکێتی: دوای ئاشکراکردنی هەوڵی ساختەکارییەکان دوو کورسیەکەمان وەرگرتەوە

عێراق 30/11/2021

Alternate Text

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دوو کورسیەی وەریانگرتووەتەوە مافی رەوای خۆیانە و پێشوازی لە سەلماندنی هەوڵی ساختەکاری دەکەن.
ئەمشەو سێشەممە ٣٠ تشرینی دووەم، ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند:" دوو کورسییەکەی پارێزگای نەینەوا لە (بازنەی ٢)، هەروەها  پارێزگای هەولێر (بازنەی ٣) مافی رەوای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن، کە مافی خودی کوردە لە چوارچێوەی کورسییەکانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

کارێکی باشە و ئێمە پێشوازی لێ دەکەین

ئاماژەی بەوەشکرد:" گێڕانەوەی کورسییەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان دوای رەچاوکردنی تانە یاساییەکان و سەلماندنی ھەوڵی ساختەکاری کارێکی باشە و ئێمە پێشوازی لێ دەکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا