ئاهەنگی کردنەوەی یاریگایەکی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە وڵاتی
قەتەر بە پێشکەشکردنی چەندین نمایشی
جیاواز بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، ئاهەنگی کردنەوەی
یاریگای (البیت) لە شاری خۆری وڵاتی قەتەر کە بۆ مۆندیالی عەرەب لە ساڵی ٢٠٢٢
ئامادەکراوە بەڕێوەچوو، لە ئاهەنگەکەدا چەندین سەما و نمایشی سەرسوڕهێنەری تیادا پیشکەشکرا و
بە تەکنەلۆجیای نوێ و سەردەمیانە یاریگاکە رازێندرابووەوە.
سروودی نیشتیمانی هەموو وڵاتە عەرەبییەکانی تیادا پێشکەشکرا
کەسایەتی (جحا) ی مێژووی بانگهێشتکرابوو بۆ پێشکەشکردنی
پەیامەێکی تایبەت لەسەر رابردوو و داهاتووی عەرەب بە هاوبەشی لەگەڵ (الراحل عبد الحسین)ی کوێتی و (الراحل
سعید)ی میسری، هەروەها سروودی نیشتیمانی هەموو وڵاتە عەرەبییەکانی تیادا
پێشکەشکرا.
بۆنەی کردنەوەی یاریگاکە بەردەوام دەبێت تا ١٨ی کانونی یەکەم
(شێخ تمیم بن حمد)ی دووەم ئەمیری قەتەر کە بەشداربوو لە
ئاهەنگی کردنەوەی یاریگاکە رایگەیاند:" بۆنەی کردنەوەی یاریگاکە بەردەوام
دەبێت تا ١٨ی کانونی یەکەم ".
جیانی ئیفانیتۆ سەرۆکی فیفا بە ئامادەبوونی چەندین
سەرۆکی وڵاتانی عەرەب و کەسایەتی گەورەی عەرەب بە زمانی عەرەبی لێدوانێکی
پێشکەشکرد وتی:" بەخێرهاتنی هەموو لایەک دەکەم، قەتەر ئەو شوێنەی یاریگای
(البیت)ی لێیە کە ئەمڕۆ تایبەتە بە عەرەب لە داهاتوودا دەبێت بە شوێنێکی جیهانی ،
با هەموومان خۆشی دەربڕین و چێژ لە ئاهەنگەکە ببینین ".