تەندروستی جیهانی لەبارەی ئۆمیکرۆنەوە هۆشداری دەدات

تەندروستی 01/12/2021

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەبێت گەشتەکانیان دوابخەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانوونی یەکەم، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند:" ئەو کەسانەی کە لە ئێستادا دووچاری نەخۆشی بوونەتەوە یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێویستە گەشتەکانیان تا کاتی ئاشکراکردنی زانیارییەکان لەسەر ئۆمیکرۆن دوابخەن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسانەش کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە نابێت گەشت ئەنجامبدەن".

ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ٦٠ ساڵەوە نابێت بە هیچ شێوەیەک گەشت ئەنجام بدەن

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری BBC، پێشتر رێکخراوی ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ٦٠ ساڵەوە نابێت بە هیچ شێوەیەک گەشت ئەنجام بدەن، بەڵام دواتر بڕیارەکەی گۆڕیوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 4 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا