وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکرد کە هەڵسابوو بە رفاندنی گەنجێک لە شاری بغداد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانوونی یەکەم ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند:" بە هەماهەنگی فریاکەوتنی خێرا و هێزە ئەمنییەکانی دیکە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا توانرا گەنجێک رزگاربکەن و تۆمەتباری تاوانەکەش دەستگیربکەن".
کوڕەکەی رفێندراوە و لە بەرامبەردا داوای پارەی لێدەکرێت
ئەوەش هاتووە:" ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەکە دوای ئەوەدێت کە ژنێک پەیوەندی بە بەشی فریاکەوتنی خێراوە کرد و سکاڵای تۆمارکرد کە کوڕەکەی رفێندراوە و لە بەرامبەردا داوای پارەی لێدەکرێت بۆ ئازادکردنی و شوێن و کاتی گۆرینەوەکەشیان دیاریکردووە ".
ئاماژە بەوەشدراوە:" دوای ئەوەی هەواڵەکەمان پێڕاگەیەنرا بە دەستبەجێ تیمێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی گۆڕینەوەکە ئامادەبوون و توانیان کەسی تۆمەتبار دەستگیربکەن ".
هاتوشە:"لە ئێستادا تۆمەتبار دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی لەگەڵ دەکرێت و رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".