١٣ کەس بە چەند بەتۆمەتێکی جیاواز دەستگیرکران

عێراق 01/12/2021

Alternate Text

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، ١٣ کەسیان بە چەند تۆمەتێکی جیاواز دەستگیکرد، لە نێویشیاندا بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی بێهۆشکەر هەبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی کانوونی یەکەم ، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بڵاویکردەوە:" هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چوار کەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بەکارهێنانی ماددەی بێهۆشکەر و کەرستەکانیان لە رۆژهەڵاتی شارەکە دەستگیربکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:"  لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەدا هێزە ئەمنییەکانی بەغدا توانیان شەش تۆمەتبار بەهەمان هۆکار دەستگیربکەن، لە کاتی دەستگیکردنیشیان دەستبەسەر بڕێک ماددەی کریستاڵ و چەکی بێ مۆڵەت و تەرازو بۆ كێشانی ماددە بێهۆشکەرەکە و کەرستەی دیکەدا گیرا ".

لە زیندانەکانی بابل هەڵاتبوون

 ئەوەش خراوەتەڕوو:" لەلایەکی دیکەوە، دوو کەسی دیکە کە پێشتر بەتۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان لە پارێزگای بابل دەستگیرکرابوون و لە زیندانەکان هەڵاتبوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەغداوە دووبارە دەستگیرکرانەوە ".
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی بەغدا ئەوەش هاتووە:" دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران، کە یەکێکیان بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا