رێکخراوی ئۆپیک: نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئابوری 01/12/2021

Alternate Text

رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا (ئۆمیگرۆن) کاریگەری لەسەر نرخی نەوتی خاو دەبێت و نرخەکەی دادەبەزێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی کانوونی یەکەم، رێکخراوی جیهانی "ئۆپیک"ی تایبەت بە وڵاتانی هەناردەکارانی نەوت ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیگرۆن بە تایبەت لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەفەریقیا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت ".

کاریگەری لەسەر نرخی سووتەمەنی فڕۆکە دەبێت

ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئەو ڤایرۆسە زیاتر کاریگەرییەکانی لەسەر سووتەمەنی فڕۆکە دەبێت، لەبەر ئەوەی لەبەشێکی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە گەشتە ئاسمانییەکان تێیاندا سنووردار بووە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەراورد بە چەند هەفتەیەکی رابردوودا نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە جۆرێک کە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ٨٠ دۆلارەوە بۆ ٦٨ دۆلار دابەزیوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا