مووچەی سێ ساڵی ئەم توێژە بەیەکەوە دابەشدەکرێت

عێراق 01/12/2021

Alternate Text

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، مووچەی سێ ساڵی ئەو کەسانە بەیەکەوە دابەشدەکرێت کە ئەرکی خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان گرتووەتە ئەستۆ.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی کانوونی یەکەم، عادل رکابی، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی سێ ساڵی ئەو کەسانە دەکرێت کە ئەرکی چاودێریکردن و خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پەککەوتەیان گرتووەتە ئەستۆ ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" لە ماوەکانی رابردوودا داواکارییەکی زۆر لەسەر دابەشکردنی مووچەی ئەو کەسانە هەبووە کە ئەرکی خزمەتکردن و چاودێریکردنی ئەو کەسانەیان لەئەستۆدایە ".   

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا