باربادۆس، یەکێک لە وڵاتەکانی سەر دەریای کاریبی، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی رابردوودا بە فەرمی بووە کۆمار و لە بڕیتانیا جیا بووەوە، لە فێستیڤاڵێکدا ریهانای گۆرانیبێژی ئەمریکی کردە سیمبوڵی نیشتیمانی.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ئاهەنگ گێڕان لە رۆژی سێشەممەدا بەهۆی بوونی بە باربادۆس بە کۆمار و نوێترین دەوڵەتی جیهان، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە رایگەیاند کە ریهانا وەک سیمبوڵی نیشتیمانی دیاریکراوە".
رۆژی سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، بە فەرمی باربادۆس لە بەڕیتانیا جیا بووە و لەژێڕ دەسەڵاتی شاژنە ئیلیزابێسی دووەمدا نەما، لە بەرامبەردا، ساندرا مەیسۆن، وەک یەکەم ژنە سەرۆکی وڵاتەکە لەلایەن پەرلەمانەوە دیاریکرا وەک سەرۆک کۆمار.
باربادۆس دەکەوێتە سەر دەریای کاریبی، کە بە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان ناسراوە، دانیشتوانەکەی نزیکەی ٢٨٧ هەزار کەسە، پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە جیهاندا ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک گەشتیار روویان تێدەکرد.