فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند، باندێکی چوار کەسی بەتۆمەتی دزینی ٩٣
ئامێری مۆبایل دەستگیرکران.
توانرا لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە بناسرێنەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ی کانونی یەکەم، فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لە
راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی
تاوانی نەینەوا هەواڵی حاڵەتێکی دزیکردن لە دوکانێکی مۆبایلیان لە گەڕەکی موسڵی
نوێ پێگەیشت، دەست بە لێکۆڵینەوەکان کرا و توانرا لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە
بناسرێنەوە و چوار کەسیان دەستگیر بکرێن ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" تۆمەتبارەکان دانیان بەوەداناوە کە ٩٣ ئامێری
مۆبایل و بڕێک پارەیان لە نێو دوکانێکی فرۆشتنی مۆبایلدا دزیوە ".