پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن، لە وەرزی زستاندا
ئاستی شەکر لەخوێن دادەبەزێت و لە وەرزی زستانیش بەرزدەبێتەوە، بۆیە چەند خواردنێک
هەن لە زستاندا کاریگەرییان لەسەر رێکخستنەوەی رێژەکەی هەیە.
ماڵپەڕی "العربية" ئاماژەی بەوەکردووە:" رێکخستنەوەی
سیستمی خۆراکی گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ رێکخستنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، چەند
خواردنێک هەن لە وەرزی زستاندا هاوکارن بۆ رێکخستنەوەی رێژەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا
پلەی گەرمی لەش رێکدەخەنەوە ".
بە گوێرەی توێژینەوەکان ئەم خۆراکانە لە
وەرزی زستاندا سوودی بۆ توشبووانی شەکرە دەبێت:
١-هێلکەی کوڵاو
بڕێکی باشی پرۆتینی تێدایە و وا دەکات هەست بە تێربوون
بکەیت
٢-گوێز
خواردنی گوێز مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە
کەمدەکاتەوە
٣-چای زەنجەفیل
چای زەنجەفیل پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەکی پێویست بەرز
دەکاتەوە
٤-ماسی
سەرباری ئەوەی خواردنی راستەوخۆ کاریگەری راستەوخۆی
لەسەر رێکخستنەوەی شەکر لە خوێن نابێت، بەڵام بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین و
ڤیتامین D و ترشییەکانی ئۆمیگا ٣، هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵ
٥-باقلەمەنییەکان
خواردنی پاقلەمەنییەکی بەشێوەیەکی رێک و بەتایبەت
فاسوڵیا رۆڵێکی کارا دەبینێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا.
٦-پرتەقاڵ
پرتەقاڵ یەکێک لە میوەکانی وەرزی زستان و باشترین جۆری
میوەیە بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە.