بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی
مەسیحەوە، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەی وەک پشوو راگەیاند.
تەنها رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە پشووی فەرمییە
بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندنی
٢٠٢١- ٢٠٢٢ کە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی
کانونی یەکەمی ٢٠٢١ تەنها رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە پشووی فەرمییە، ئەوەش بەبۆنەی
لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا .
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە
لە هەرێمی کوردستان و عێراق رۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم بەهۆی ئەو یادەوە لەسەرجەم
دامودەزگاکانی حکومەت دەکرێت بە پشووی فەرمی .