پەیجی "Traffic
Fm sulaimaniyah" بڵاویکردەوە، لە پێنج حاڵه‌ته‌دا ئێرباگی ئۆتۆمبێل لەکاتی رووداوی
هاتوچۆدا ناكرێته‌وه، بۆیە باشتروایە هەمیشە شۆفێر و سەرنشینان پشتوێنی سەلامەتی
ببەستن.
ئەمڕۆ هەینی، ٣ی کانونی
یەکەم، پەیجی " Traffic Fm sulaimaniyah" لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە:" لە پێناو سەلامەتییان ئامۆژكاری
شۆفێران ده‌كرێت كه هه‌میشه ٢٥ سانتیمه‌تر له‌نێوان جه‌سته‌یان و سوكان و ئه‌و
به‌شانه‌ی ئۆتۆمبێل بهێڵنه‌وه كه ئێرباگیان تێدایه ".
بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی ئەو
پەیجە ئێرباگی ئۆتۆمبێل لەم حاڵەتانەدا ناکرێتەوە:
١ -كاتێك
ئۆتۆمبێل له‌دواوه تووشی رووداوی هاتوچۆ ببێت:
به‌شێوه‌كی گشتی زۆربه‌ی ره‌های ئۆتۆمبێله‌كان،
هه‌سته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌سیستمی ئێرباگ له‌پاشه‌وه‌یاندا نییه، بۆیه كاتێك
ئۆتۆمبێل له‌دواوه دووچاری لێدان و رووداوی هاتوچۆ ده‌بێت، ئێرباگ ناته‌قێت و
كارا نابێت، هەروەها كاتێك ئۆتۆمبێل به‌ر ستون‌و دار ده‌كه‌وێت ئێرباگەکەی کار
ناکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌قی به‌ركه‌وتنه‌كه له‌یه‌ك خاڵدا كۆده‌بێته‌وه، كه
پێده‌چێت هه‌سته‌وه‌ری سیستمی ئێرباگی تێدا نه‌بێت.
٢-پێكدادان
له‌كاتی خلیسكان و لادان له‌ڕێڕه‌و و كۆنترۆڵ له‌ده‌ستداندا:
له‌و حاڵه‌تانه‌دا زۆربه‌ی كات هه‌سته‌وه‌ره‌كان
كارناكه‌ن و ته‌نی به‌ركه‌وتوو دیاری ناكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه ئێرباگه‌كه له‌كاتی رووداوی
هاتوچۆدا ناكرێنه‌وه.
٣- له‌كاتی
وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلدا ئێرباگه‌كان ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه‌و لاته‌نیشته‌كان كارناكه‌ن‌و
شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان له‌ئه‌گه‌ر وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلدا ناپارێزن.
٤- له‌كاتی ئیستۆپگرتنی
توندا:
له‌و حاڵه‌تدا پێشه‌وه‌ی
ئۆتۆمبێل به‌هۆی ئیستۆپگرتنه‌كه‌وه نزم ده‌بێته‌وه و هه‌سته‌وه‌ره‌كان له‌و
حاڵه‌ته‌دا ناتوانن ته‌نه‌كان و مه‌ترسییه‌كان دیاری بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه له‌ئه‌گه‌ری
رووداوی هاتوچۆدا ئێرپاگ ناكرێته‌وه.
٥- بوونی
شه‌پۆلی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان كه به‌شێوه‌ی واریه‌لێس كارده‌كه‌ن، ته‌شویش له‌سه‌ر
هه‌سته‌وه‌ره‌كان دروستده‌كه‌ن و له‌ئه‌گه‌ری رووداوه‌كانی هاتوچۆدا، ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه
به‌و هۆیه‌وه ناتوانن فه‌رمان به‌ئێرباگه‌كان بكه‌ن بكرێنه‌وه.