مستەفا کازمی
رایگەیاند، پەلامارەکەی ئەمشەوی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و
هاوڵاتییانی سڤیل بەبێ تۆڵەکردنەوە تێپەڕنابێت و پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری
عێراق.
ئەمڕۆ هەینی، لیوا
یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکیدا
ئاماژەی بەوەکردووە:" سەرۆک وەزیران بە گرنگییەوە لە رووداوەکەی شەوی
رابردووی گوندی خدرجیجەی نزیک لە چیاکانی قەرەچووغ دەڕوانێت و ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیەی
تیرۆرستان بەبێ تۆڵەکردنەوە تێپەڕنابێت ".
پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ناوچەکان دەپارێزن
ئەوەشی خستەڕوو:"
هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لە سستمی بەرگری عێراق و هاوشان لەگەڵ هێزە عێراقییەکانی
دیکە ناوچەکان دەپارێزن ".
لە راگەیەندراوەکەدا
ئەوەش هاتووە:" پێویستە هێزە سەربازییەکان ریزەکانیان رێکبخەنەوە و بەیەکەوە
رووبەڕووی تیرۆرستان ببنەوە ".