میدیاکانی میسڕ بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی یانەی
"مەجد ئەسکەندری" لە خولەکی ٩١ی یارییەکی لەگەڵ یانەی زەرقا گۆڵی
بردنەوەی تۆمارکرد، راهێنەری یانەکە توشی جەلتەی دڵ بوو، بەوهۆیەشەوە گیانی
لەدەستدا.
لەخۆشی بردنەوەی یانەکەی گیانی لەدەستدا
ماڵپەڕی "المصري
اليوم" بڵاویکردووەتەوە:" لە خولەکی ٩١ یاری نێوان هەردوو
یانەی مەجد ئیسماعیلی و زەرقای میسڕی، محەمەد عیسام هێرشبەری یانەی مەجد گۆڵی
بردنەوەی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و پاش چەند خولەکێک ئەدهەم سلحدار، راهێنەری یانەکە
جەڵتەی دڵ لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات ".
پێشتر، سلحدار ئەستێرە و یاریزانی یانەی ئیسماعیلی میسڕی
بووە و چەند ساڵیکیشە بووەتە راهێنەری یانەی مەجد ئەسکەندەری و چەندین نازناوی بۆ
یانەکە بەدەستهێناوە.