کەمێک پێش ئێستا لە
سنووری ناحیەی قەرەتەپە چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر یەکەیەکی سوپای عێراق و کامێرای
حەراری سوپایان تێکشکاند.
بە گوێرەی
زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا چەکدرانی داعش لە گوندی کەشکەوڵی سەر بە ناحیەی
قەرەتەپە هێرشیانکردەسەر سێ سەنگەری سوپای عێراق و شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان
هەردوولا بەردەوامە و تاکو ئێستاش زیانەکان نەزاندراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر چەند گوندێکی نزیک چیای
قەرەچووغ و بەهۆیەوە ١٣ پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهیدبوون.