پزیشکێکی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژەی بەوەکردووە، بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا
بۆ منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵ مەترسی توشبوونیان لە داهاتوودا بە چەندین نەخۆشی
زیاد دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە هەژماری
تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە
مایۆکلینیک بڵاوکراوەتەوە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان بچوکترە لە دووساڵ و
دەرمانی دژەبەکتریایان بۆ بەکارهاتووە، لە داهاتوودا مەترسی توشبوونیان بە چەندین
نەخۆشی زیاد دەکات ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" بەکارهێنانی دژەبەکتریا بۆ ئەو منداڵانە لە داهاتوودا دەبێتە
هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی رەبو، ئیکزیما، هەستیاری بە خواردن، نەخۆشی هەستیاری
بە گەنم، قەڵەوی منداڵ، نەخۆشی جوڵەی زۆر و تەرکیزی کەم ".