عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، لە نوێترین فەتوادا، پابەندنەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ٤ی کانوونی یەکەم، ماڵپەڕێکی نزیک لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە زاری سیستانیەوە فەتوایەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" هەر کارێک کە پێچەوانەی یاسا و رێنمایی هاتوچۆبێت قەدەغەیە و نابێت ئەنجامبدرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی هەم زیانی گیانی و هەم مادیش".
نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری قەدەغەیە
ئەوەش هاتووە:" نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری و شۆفێریکردن، هەروەها رێکردن بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقام و بابەندنەبوون بە یاساکانی دیکەوە قەدەغەیە و رێگەپێنەدراوە".