زاناکانی بۆتسوانا زانیارییەکی نوێ لەسەر نەوە
نوێیەکەی کۆرۆنا کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە ئاشکرا دەکەن.
ئەمشەو شەممە ٤ی کانوونی یەکەم، ماڵپەری BBC رایگەیاند:" زاناکانی وڵاتی بۆتسوانا پێیان وایە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە
ئۆمیکرۆن دەگەڕێتەوە بۆ دوو مانگ پێش ئێستا".
ئەمەش ئەگەرێکی بەهێزە بۆ سەلمێنەری قسەی زاناکانی بۆتسوانا
ئاماژەی بەوەشکرد:" هەرچەندە زۆرینەی وڵاتەکان
گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئەو ناوچانە راگرت کە ئەو ڤایرۆسەی تێدا بڵاوبووەتەوە،
بەڵام لە چەند وڵاتێک حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ئەمەش ئەگەرێکی
بەهێزە بۆ سەلمێنەری قسەی زاناکانی بۆتسوانا".
ئەمەش لە کاتێکدایە تەنها ماوەی نزیکەی ١٠ رۆژ دەبێت، رێکخراوی تەندروستی جیهان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنی لە چەند ناوچەیەکی
ئەفریقیای باشوور راگەیاندووە.