داعش هێرشیکردە سەر گوندێک

کوردستان 04/12/2021

Alternate Text

چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر گوندێکی سەر بە کەرکوک و دانیشتووانی گوندەکەش رووبەڕوویان بوونەتەوە.
ئەمشەو شەممە ٤ی کانوونی یەکەم، بە گوێرەی زانیارییەکان چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر گوندی لهێبانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە کەرکوک.

تاوەکو ئێستا رووبەڕوونەوە لە گوندەکە بەردەوامە

سەرچاوەکان باسلەوەدەکان، دانیشتووانی گوندەکە رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و تاوەکو ئێستا رووبەڕوونەوە لە گوندەکە بەردەوامە.
هاوکات دانیشتوانی گوندەکە ئەوەیان خستووەتەڕوو، تاوەکو ئێستا هیچ هێزێکی سەربازی بە هانایەنەوە نەچووە و داوا دەکەن هاوکاری بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا