ڤیدیۆ.. بە ئاگاهاتنەوەی "رۆبۆتێک"ی سەرنجڕاکێش

هەمەرەنگ 04/12/2021

Alternate Text

ماڵپەری“reuters”  گرتەیەکی  ڤیدۆیی بڵاوکردووەتەو کە تیادا "رۆبۆتێک " بە ئاگادێتەوە کە لەسەر شێوەی مرۆڤ دیزاین کراوە.
پسپۆڕان لە وڵاتی بەریتانیا (رۆبۆتێک)ی نوێیان بە جیهان ناساند بە ناوی( ئەمیکا) کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش هەمان کردەوەکانی مرۆڤ دەکات کاتێک لە خەو هەڵدەستێت یاخود بە ئاگادێتەوە، ڤیدیۆی بە ئاگا هاتنەوەی رۆبۆتەکە توانی لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە ١٠ ملیۆن بینەری هەبێت.
وێڵ جاکسۆن دروستکەری  رۆبۆتەکە رایگەیاند:"هۆکاری دروستکردنی رۆبۆتێکی لەو شێوەیە بۆ زیاتر پەیوەندیکردنی مرۆڤە لەگەڵ رۆبۆتەکان و بەریەکەوتنی زیاترە لە نێوانیاندا ".

باسی لەوەشکرد:" رووخساری مرۆڤ زۆر گرنگە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دەوروبەر، لەبەر ئەم هۆکارە ئێمەش سودێکی زۆرمان بینیووە لە رۆبۆتەکە(ئەمیکا) چونکە چەندین تەکنەلۆژیای سەردەمیانەی تیادا بەکارهاتووە".

زۆرترین هەوڵمانداوە بۆ ئەوەی رۆبۆتەکە زۆربەی ئەندامەکانی رووخساری لە مرۆڤی ئاسایی بچێت

وتیشی:" زۆرترین هەوڵمانداوە بۆ ئەوەی رۆبۆتەکە زۆربەی ئەندامەکانی رووخساری لە مرۆڤی ئاسایی بچێت، وەک چاو و گوێ و دەنگ و دەمی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا