دامەزراندن لە بواری فڕۆکەوانیدا دەستیپێکرد

عێراق 05/12/2021

Alternate Text

ئەنجومەنی راژەی عێراق ٦٣ فڕۆکەوانی گرێبەست دەکات بە هەمیشەیی.

وەک گرێبەست لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراق راهێنانیان دەکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی کانونی یەکەم، ئەنجومەی راژەی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" رەزامەندی لەسەر بەهەمیشەیی کردنی ئەو فڕۆکەوانانە درا کە وەک گرێبەست لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراق راهێنانیان دەکرد ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ژمارەی ئەو فڕۆکەوانانەی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە ٦٣ کەسن و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردراون بەوەی رێککاری پێویست لەو بارەیەوە بگرنەبەر ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا