بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوتی خاو لە
بازاڕەکانی جیهان زیاتر دابەزی و یەک بەرمیل نەوت بە ٦٩ دۆلار و ٨٨ سەنتە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی تشرینی دووەم، میدیاکانی
تایبەت بە بواری ئابووری بڵاویانکردەوە:" یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩
دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی نەوتی خاوی
ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش دابەزیوە و یەک بەرمیل بە ٦٦ دۆلار و ٢٦ سەنت کڕین
و فرۆشتنی پێوەدەکرێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی نرخی یەک
بەرمیل نەوت گەیشتە ٨٥ دۆلار، ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخەکەی بەردەوامە لە دابەزین.