پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی درێژی
ماوەی شەوان لە وەرزی زستاندا، لەشی مرۆڤ هۆرمۆنی میلاتۆنین زیاتر بەرهەم دەهێنێت،
کە بەرپرسە بە رێکخستنەوەی ماوەی خەو.
تاریکی کاریگەری راستەوخۆ دەکاتەسەر بەرهەمێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنین
ماڵپەڕی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە:" تاریکی
کاریگەری دەکاتەسەر بەرهەمێنانی زیاتری هۆرمۆنی میلاتۆنین، کە بەرپرسە لە
رێکخستنەوە و دیاریکردنی کەمی و زۆری کاتەکانی خەو، بەو پێیەی لە وەرزی زستاندا
ماوەی رۆژ کورتتر دەبێت و شەوانیش ماوەکە درێژ دەبێتەوە، لەشی مرۆڤ ئەو هۆرمۆنە
زیاتر بەرهەم دەهێنێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەهۆی زیاتر بەرهەمهێنانی
هۆرمۆنی میلاتۆنین لە وەرزی زستان لەلایەن لەشی مرۆڤەوە، زۆربەی کەسەکان بەراورد
بە وەرزەکانی دیکە لە بەیانیانی زووی زستاندا بە زەحمەتی لە خەو هەڵدەستن ".