سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کاتی
ئەوە هاتووە ئێران باجی پێشێلکارییەکانی بدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی یەکەم، نەفتالی
بنێیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند:" پێویستە ئێران ئاگادار بکرێتەوە
کە نابێت لەلایەکەوە سەرقاڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بێت و لە لایەکی دیکەشەوە سەرقاڵی
دانووستان بێت لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان لەسەر هەمان پرس".
دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی دیکەی جیهان بەبێ ئەنجام کۆتای هاتووە
باسی لەوەشکرد:" یەکەم قۆناغی دانوستانەکانی
ئێران لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی دیکەی جیهان بەبێ ئەنجام کۆتای هاتووە، پێویستە سوود
لەو دۆخە وەربگرین کە ئێستا ئێران پیایدا تێپەڕدەبێت و کاردانەوەمان هەبێت دژ بەو
وڵاتە بۆ رێگریکردن لە پێشکەوتنەکانی لە بواری بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمییدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دەبێت ئێران باجی
پێشێلکارییەکانی بدات، لەم بارەیەشەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە گفتوگۆی گرنگمان
دەبێت".