وەزارەتی تەندروستی ئەرژەنتین رایگەیاند،
یەکەمین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە وڵاتەکەدا تۆمارکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی کانونی یەکەم، وەزارەتی
تەندروستی ئەرژەنتین لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" یەکەمین حاڵەتی
توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن پشتڕاستکرایەوە کە هاوڵاتییەکی ئەرژەنتینییە و لە وڵاتی
باشوری ئەفەریقیاوە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی ".
پاش گەڕانەوە بۆ ئەرژەنتین دەرکەوت توشبووی ئۆمیکرۆنە
ئەوەش خراوەتەڕوو:" هاوڵاتییەکە پێش
گەڕانەوەی بۆ ئەرژەنتین لە فڕۆکەخانەدا پشکنینی ئەنجامدابوو، بەڵام پاش گەیشتنی بۆ
ئەرژەنتین پشکنینەکەی دەرچوو و دەرکەوت توشبووی ئۆمیکرۆنە ".