کۆمسیۆن ئاماری کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

عێراق 06/12/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماری کۆتایی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمی راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی کانوونی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" لە کۆی ١٠٨ پارتی بەشداربوو لە پڕۆسەکەدا، توانیویانە پێکەوە ١٤٨ کورسی بەدەستبێنن".

کاندیدە سەربەخۆکان ٤٣ کورسیان بەدەستهێناوە

هەروەها بە سەرجەم هاوپەیمانییە بەشدارەکان کە ژمارەیان ٢١ هاوپەیمانیی بوو، کۆی ١٣٨ کورسیان بەدەستهێناوە، لە هامانکاتیشدا ژمارەی ئەو کورسیانە کە لەلایەن کانیدە سەرەبەخۆکانەوە بەدەستهێنراوە بریتییە لە ٤٣ کورسی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا