هەڵوێستی مێسی ببینە؛ لەکاتی وێنەگرتندا داوا لە هاوسەری مێسی دەکرێت لێی دووربکەوێتەوە

وەرزش 06/12/2021

Alternate Text

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی داوای یەکێک لە رێکخەرانی ئاهەنگی دابەشکردنی تۆپی ئاڵتونی بۆ دوورکەوتنەوەی هاوسەرەکەی لێی لەکاتی وێنەگرتندا رەتکردەوە.

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەمەڵاتییەکان بڵاوبووەتەوە:" لەکاتی وێنەگرتندا لە ئاهەنگی دابەشکردنی تۆپی ئاڵتونی لە شاری پاریس، یەکێک لە رێکخەرانی ئاهەنگەکە داوا لە هاوسەری مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی دەکات دووربکەوێتەوە بۆ ئەوەی لە وێنەکەدا یاریزانەکە بەتەنها دەربکەوێت، بەڵام دوای دوورکەوتنەوەی، مێسی داوا لە هاوسەرەکەی دەکات دووبارە بگەڕێتەوە و لەتەنیشتی رابوەستێت ".

تا ئێستا مێسی خاوەنی شەش تۆپی ئاڵتونییە و لە ریزبەندی یەکەمی وەرگرانی ئەو خەڵاتەدایە، بەوەش بە دوو تۆپ لە پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالییەوەیە کە چوار تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا