بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی
کەسێکی راگەیاند، کە هێرشیکردووەتەوە سەر هاوڵاتییەک و
چاوێکی کوێر کردووە.
ئەمشەو دووشەممە ٦ی کانوونی یەکەم،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای
یاسایی لە بنکەی پۆلیسی کوردسات لە دژی تۆمەتبارێکی نەناسراو تۆمارکرد، کە بە ئۆتۆمبێل
دەستی شکاندووەتەوە سەری و دواتر هێرشیکردووەتەسەری و برینداری کردووە و هەڵاتووە،
هەردوو بنکەی پۆلیسی چوارچرا و کوردسات بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ رووداوەکە راسپێردران".
بەهۆی هێرشەکەوە چاوێکی لەدەستداوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەپێی راپۆرتی
پزیشکی، سکاڵاکار بەهۆی هێرشەکەوە چاوێکی
لەدەستداوە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و
دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە".
باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا تۆمەتبار
(س.ڕ.م) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".