"سووریا بووەتە دەوڵەتی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر"

جیهان 06/12/2021

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئەمریکی باسلەوەدەکات، کەسە نزیکەکانی بەشار ئەسەد لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی لە سوریا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەرن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی کانوونی یەکەم، رۆژنامەی نیویۆڕک تایمزی ئەمەریکی رایگەیاند:" کەسە نزیکەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی وڵاتی سووریا و لە نێوانیشیاندا براکەی ناوبراو، لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی سەرقاڵی دروستکردن و بازرگانی کردنن بە ماددەی هۆشبەری (کبتاغۆن)".

بە دریژایی ١٠ ساڵی رابردوو سوریا بووەتە دەوڵەتی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر،

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد:" بە دریژایی ١٠ ساڵی رابردوو سوریا بووەتە دەوڵەتی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها بەرپرسە باڵاکانی لوبنان رایانگەیاندوە، بازرگانیکردن و بەرهەمێنانی ماددەی هۆشبەر بووەتە هۆی دەستکەوتنی سەرمایەیەکی زۆر بۆ کەسە نزیکەکانی بەشار ئەسەد بە تایبەتیش ماهر ئەسەدی برای ".

گواستنەوە و دابەشکردنی ماددە بیێهۆشکەرەکان لەلایەن هێزی سەربازی سوریاوە ئەنجامدەدرێت 

ئەوەشیخستەڕوو:" لەم دواییانەدا ئاشکرابووە،  زۆربەی کارەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی ماددە بیێهۆشکەرەکان لەلایەن هێزی سەربازی سوریاوە ئەنجامدەدرێت و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن ماهر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد سەرپەرشتی ئەو کارانە دەکرێت".
باسی لەوەشکرد:" ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن، چەند کەسێکی بازرگانی لوبنان و بەشێک لە چەکدارانی حزبوڵای لوبنانیش لەو پرسە تێوەگلاون و هاودەستی ئەو بەرپرسانەی سوریان کە کاری بازرگانی و بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا