داعش بۆردومانکرا

عێراق 06/12/2021

Alternate Text

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە سنووری کەرکوک بۆردومان کرد.
ئەمشەو دووشەممە ٦ی کانوونی یەکەم، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی وڵات توانیویانە بۆردومانی ناوچەی وادی شای لە سنووری کەرکوک بکەن و حەشارگەیەکی گەورەی داعش بکەنە ئامانج".

چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی تێدا حەشاردرابوو

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو حەشارگەیەی لەلایەن فڕۆکەکانەوە کراوەتە ئامانج، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی تێدا حەشاردرابوو".
ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە چەکدارانی داعش لە سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکان جمجوۆڵیان دەستپێکردووەتەوە و چەند جارێک پەلاماری خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لەو سنوورانە داوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا