کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری
سلێمانی رووبەڕوبوونەوە لەنێوان تیمێکی ئاسایش و تۆمەتبارێکدا روویدا.
ئەمشەو دووشەممە ٦ی کانوونی یەکەم،
سەرچاوەیەکی باڵای هێزە ئەمنییەکان بە BMC راگەیاند:" دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی سلێمانی زانیارییان بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە کەسێک کە هەڵگری ماددەی
هۆشبەرە، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەگەنە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی".
تەقەی بە روویاندا کردووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای گەیشتنی
تیمەکەی ئاسایش بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، ناوبراو رووبەڕووی تیمەکە بووەتەوە و تەقەی بە روویاندا کردووە".
باسی لەوەشکرد:" لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە".