دادگای مافی مرۆڤ لە پۆڵەندا
رایگەیاند، هەر پەنابەرێک گەیشتبێتە ناو خاکی وڵاتەکەیانەوە نانێردرێتەوە بیلاڕووسیا.
ئەمڕۆ ٦ی کانوونی یەکەم، دادگای مافی مرۆڤ لە وڵاتی پۆڵەندا لە بارەی پەنابەرەکانی وڵاتەکەوە
رایگەیاند:" بڕیارمانداوە بە نەناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە هاتوونەتە ناو
خاکی وڵاتەکەمانەوە بە مەرجێک داوای مافی پەنابەرێتیان کردبێت".
دادگاکەمان ٣٩ بڕیاری بەپەلەی کاتی پەسەندکردووە
باسی لەوەشکرد:" دادگاکەمان ٣٩ بڕیاری
بەپەلەی کاتی پەسەندکردووە و نەناردنەوەی ئەو پەنابەرانەش یەکێکە بڕیارەکان".
ئەوەشیخستەروو:" دادگاکەمان ٤٧ داوای
مافی پەنابەرێتی بە دەستگەیشتووە لە کۆی ١٩٨ پەنابەر، کە سەرجەمیان دانیشتووی خاکی
پۆڵەندان و داوای پاراستنی مافی ژیانیان لە حکومەتی پۆڵەندا کردووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا
ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لەسەر سنووری نیوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردبوو،
هەروەها لەلایەن هێزە سەربازییەکانی پۆڵەنداوە رێگری لە پەنابەرەکان دەکرا بچنە
ناو خاکی وڵاتەکەیانەوە و هەرکاتێکیش دزەیان بکردایەتە ناو ئەو وڵاتەوە،
دەیانناردنەوە بۆ بێلاڕوسیا.