بەراورد بە دوێنی نرخی نەوتی خاو لە
بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاو لە سەروو ٧٣ دۆلار
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سیشەممە، ٧ی کانونی یەکەم، میدیاکانی
تایبەت بە بواری ئابووری بڵاویانکردەوە:" دوای دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار ٧٠
دۆلار، ماوەی چەند رۆژێکە دووبارە نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ٧٣ دۆلار و ٦٠ سەنت ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی
ئەمەریکی (رۆژەهەڵاتی تەکساس)یش بەرزبووەتەوە و لەئێستادا بە ٧٠ دۆلار و ١٥ سەنت
مامەڵەی گڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت ".