لیوا یەحیا رەسوڵ: هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپا لە ئاستێکی بەرزدایە

عێراق 07/12/2021

Alternate Text

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لەپێناو لەناوبردنی جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە، هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپا لە ئاستێکی بەرزدایە.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک وێنەی پێشمەرگەیەک و سەربازێکی سوپای عێراقی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" بەئامانجی لەناوبردنی چەکدارانی داعش و بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە، هەمانگی نێوان پێشمەرگە و سوپا لە ئاستێکی بەرزدایە ".

هێزە ئەمنییەکان رێککاری ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێککاری ئەمنی توندیان لە پێناو پاراستنی ئارامی ناوچە جێناکۆکەکان گرتووەتەبەر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا