هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەردوو شەقامی سلێمانی-راپەڕین و بەردەم
پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی لە بەختیاری داخراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی کانونی یەکەم، پەیجی "ترافیک ئێف ئێم سلێمانی"
سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە:" لەئێستادا هەردوو
شەقامی سلێمانی- راپەڕین و بەردەم پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی لە بەختیاری بەڕووی
شۆفێراندا داخراون ".
به‌و رێگایانه‌دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن
هاوکات، هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات ئاڕاستهكانیان بگۆڕن و به‌و رێگایانه‌دا
هاتوچۆ نه‌كه‌ن، تاوه‌كو نه‌كه‌ونه لۆد و قه‌ره‌باڵغییه‌وه .
ئەمەش لەکاتێکدایە، کەمێک
پێش ئێستا خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە سلێمانی دەستیپێکردەوە
و پێدەچێت داخستنی ئەو دوو شەقامەش پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەبێت.