ئەمڕۆ، زرار محهمهد مستهفا میوزیكژهن و شانۆكاری کورد بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەم، مامۆستا زرار محهمهد مستهفا میوزیكژهن و شانۆكار و دامەزرێنەری گروپی پاشای گەورە لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.
وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا زرار لە رەواندز و لە مەراسیمێکدا بە خاکبسپێردرێت.
لە ساڵی ١٩٣٧ لە قەزای رەواندز هاتووەتە دنیاوە
زرار محەمەد مستەدا، لە ساڵی ١٩٣٧ لە قەزای رەواندز هاتووەتە دنیاوە، له بوارەکانی شانۆ، خۆشنوسی، شێوهكاری، موزیكدا بەهرەمەند بووە و پەرەی بە تواناکانی داوە، لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا و لە ساڵی ١٩٧٧ وەک سەرۆکی لقی رەواندز کۆمەڵەی هونەری رەواندز دیاریکراوە.
لە ساڵی ١٩٨٧-یشدا تیپی میوزیکی پاشای گەورەی دامەزراندوە، لە ماوەی ژیانیشیدا لە ٣٠ شانۆدا رۆڵی هەبووە، هەم وەک دەرهێنەر و ئەکتەریش.